ئه‌م کتێبە، كۆمه‌ڵێك بییره‌وه‌ریی مووسا عه‌نته‌ره، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی وه‌ك سه‌عیدی نوورسی، ئیسماعیل بێشكچی، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، كامه‌ران به‌درخان، جگه‌رخوێن، یاشار كه‌مال، عه‌زیز نه‌سین، دایكی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، مه‌دام میتران، یڵماز گۆنایی و نووری سه‌عید پاشا. هەڵبەت بەپێی جۆری ژیان و چالاکیی سەردەمەکەی خۆیشی، مژارە جیاوازەکانیشی هەر سەبارەت بە کوردستان و توركیا بووە. له پاڵ ئه‌مانه، نووسه‌ر باسی چه‌ندین رووداو و به‌سه‌رهاتی پشت په‌رده‌ی، شۆڕشه‌كانی دێرسیم و باشووری كوردستان و كۆماری مهاباد، شێخ سه‌عیدی پیران، مه‌لامسته‌فا بارزانی، سه‌ید رەزا و هه‌ڵسوكه‌وتی بەراییەکانی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا و ئه‌تاتورك ده‌كات، به‌رامبه‌ر به كورد له باكووری كوردستان.”
نووسەر و رووناکبیری کورد مووسا عەنتەر، ساڵی 1920 لە گوندی زڤینگێی نزیك لە نوسێبین لە دایكبووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە نوسێبین و ئەدەنە تەواوکردووە و پاشان لە زانکۆی ئیستەنبووڵ یاسای خوێندووە.
عەنتەر رۆژی 20 ئەیلوولی 1992 لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە شاری ئامەد لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.