ەختیار عەلی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لەبارەی ڕۆمانەکەوە دەڵێت، ” ڕۆمانەکە بیرهێنانەوە و ئاوڕدانەوەیەکە لە تراژیدیایەکی گەورە و ترسناک و فەرامۆشکراوی میللەتەکەمان کە تراژیدیای کوردانی فەیلییە، بەندەر فەیلی تەنیا ناوێک نییە، بەڵکو میتافۆرێکە بۆ میللەتێک هەمیشە دۆخی زیندان و نامۆبوون دەژی”.
ڕۆمانەکە باس لە منداڵێک دەکات بەناوی “بەندەر فەیلی، کە لە ساڵی 1980دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداد لەدایکدەبێت، لەبەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتەوە و لەوێ گەورە ببێت چیرۆکی ئەم کتێبە بەسەرهاتی ژیانی بەندەر و وردبوونەوەیە لە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەبوونی”.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.