ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا چاوپێکەوتنێکی درێژی هاورێی ئازیز مەریوان هەڵەبجەییە لگەل مندا، تەوەری باسەکە منداڵی وسالانی سەرەتای گەنجیتییە….
چاوپێکەوتنکە بەهانەیەک بوو بۆ من،نەوەک تەنیا شتێک لە منداڵیی خۆم بگێڕمەوە،بەڵکو چەند تێڕامانێکی دیکەش دەربارەی ژیان و خوێندنەوە و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئارەزووی نوسین وهاەڕێیانی ئەو سەردەمە تۆماربکەم …. چاوپێکەوتنەكە جێگایەکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە،چونکە قسەکان دەبارەی منداڵێک و دواتر مێردمنداڵێکی سەرسامبوون لە سەردەمێکدا بە جۆرێکی ترسناک ڕووی لە هەرەس و وێرانبوون بوو.ناونیشانی کتێبەکە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ دۆخی تەواوی نەوەی ئێمە کە ئێکڕا کۆمەڵێک منداڵی سەرسامبووین لە ناوەڕاستی دونیایەکدا تا دەهات زیاتر لە ناوداڕمان و توندوتیژی و دڵڕەقیدا نوقم دەبوو.
بە سەرسامی لەناو وێرانەدا
ویژگی های محصول:
350,000 تومان
- چاپەمەنی : ڕەهەند
- نووسەر : بەختیار عەلی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : ڕەق
- ئەژماری لاپەڕە : ٢٢٦
- شابەک : ...
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٦/٠٤
- نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٤٠٣
- چێش : ٣١٨ گڕام
- نرخ : ٣٥٠.٠٠٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.