ئەقڵی ئەو منداڵە نەیدەبڕی، کە چۆنە ئەوە بەفر باریوە و ئەو کیژە جوان و خان و مانە کە دەستی لە ڕەش و سپی نەدراوە خۆی داپێچاوە و پێش هەموو پیاوی ئەو گەڕەکە چۆتە سەربان و بانی ماڵیوە و بەر دەرگای خۆی لەو کووچە تەنگ و باریکە خاوێن کردۆتەوە. من ئەو ڕۆژە کە سەربانەکان خەبەریان هێنا کە ژنێک دەستی داوەتە وەروەرە و بەفری لەسەر ماڵیون زانیم ئەو ژنە شتێکی بە دەمەوەیە. کە دیوارەکان خەبەریان هێنا ئەوە ئەو ژنە پیاوی بردۆتەوە ژوورێ و نە ئەو شەوە و نە بەیانییەکەی و نە ڕۆژی دواتریشی یەک قڕان چییە دەستاودەست نەبووە زانیم ئەو دێڵە بەرەڵایە هاتووە ئەو شارە بە یەکدا دا. خۆ هەر وەک دەزانی من بۆکانم، شاری شێعر و خۆشەویستی و هونەر و گۆرانی، من شارێکی دڵ کرمن و ئەوەندە موسڵمان نیم، خۆ دەزانی من بۆکانم، ئەوەندەی توانیومە غەریبم ڕاگرتووە، بەزەییم بە هەموواندا دێت، هەمووان دەلاوێنمەوە، ئێرە ماڵی هەمووانە، من وەتەنی پیاوانەی هەموو ژنێکم.
تەندووری ژنانە
ویژگی های محصول:
100,000 تومان
- چاپەمەنی : 49Book
- نووسەر : ئەردەڵان باستانی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : شومیز
- ئەژماری لاپەڕە : ١٦٠
- شابەک : ٩٧٨٩١٨٩٤٣٩٥٨٠
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٧/٠٣
- نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٤٠٣
- چێش : ١٦٤ گڕام
- نرخ : ١٠٠.٠٠٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.