بەڵام… ئەو هەموومانی بۆ ژیاندۆستی پەروەردە کرد، لە ڕۆژانێکدا مەرگدۆستی باڵی ڕەشی بەسەر ڕۆحی بەسەر هەموو خەڵکی ئەم شارەدا کێشابوو. بە جۆرێک ترس لە مردن توانای هەستی لاواز کردبووین. وەکوو گیاندارێکی زەلیل و دڵشکاو، بێ ڕۆح، ژێردەستە و کۆیلە ژیانمان بەڕێ دەکرد. فێری کردین کە خۆبەدەستەوەدان هەڵبژاتدەی خۆمانە، بەڵام هیوا و ئامانج نییە.
بەو جۆرەش ئەوێ، بەردەوام غەریبەکان ڕوویان تێدەکرد، لە فولکەی نۆ بەچی ڕیزیان دەبەست، ژێر دارەکەی پیرمەسوور جێگەی حەوانەوەیان بو. لە نیوەی شەودا لە دەرگەیان دەدا و دەیانگوت: ڕێگەی دوورمان بڕیوە و بۆ ماڵی ئەم خۆزگەیە هاتووین. وەکوو تەنیا ماڵ بێت لەو دەشتی زاموایەدا.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.