کتێبی ( زایەڵەی دەق) ، هەڵبژارەدی دوو دەیە کاری رەخنەو خوێندنەوەی دەقە بە پێی شێوازەکانی رەخنەی سەردەم. موراد ئەعزەمی، لەو وتارانەدا، هەوڵی داوە بە کەڵک وەرگرتن لە مێتۆدەکانی رەخنەی پشت ئەستوور بە تیۆرییە رەخنەییە نوێکان، بە کردەوە ئەزموونی خۆی، لە بواری خوێندنەوەی دەق بۆ خوێنەری خۆی بگوازیتەوە.
ئەو کتابە پێک هاتووە لە سێ بەشی :
– خوێندنەوەی دەقی شێعری
– تیۆری ئەدەبی
– دەقی رەوایی
هەر بەشەش، چەند وتاری سەربەخۆی وەخۆ گرتووە، کە بە شێوازی جۆراوجۆری رەخنەی ئەدەبی وەک فۆرمالیستی، پێکهاتەخوازی، دەروونناسی، هێرمێنۆتیک و… دەقەکانییان خوێندۆتەوە. لەو وتارە هەڵبژاردانەدا، پتر هەوڵ دراوە دەقە خۆماڵییەکان بخوێنرێنەوە و، هەندێک نموونەی دەقی کلاسیکیش، وەک پێشنیار، بە مێتۆدی رەخنەی سەردەم خوێنراونەتەوە.
زایەڵەی دەق
ویژگی های محصول:
288,500 تومان
- چاپەمەنی : مادیار
- نووسەر : موراد ئەعزەمی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : شومیز
- ئەژماری لاپەڕە : 303
- شابەک : 9786226525213
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : 1403/04/26
- نۆبەی چاپ : 1
- ساڵی چاپ : 1399
- چێش : 306 گڕام
- نرخ : 288.500 تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.