چیرۆکی «لالۆ کەریم» بەرهەمی ئەو سەردەمەیە کە هێشتا هەمووی سێ چوار ساڵێک بوو دەستم دابووە پێنووس و هەمووشی چەند مانگێک بوو خوێندنی خۆم لە زانستگەی بەغدا تەواو کردبوو، و بووبوومە مامۆستای فیزیک و ماتماتیک لە قوتابخانە نێوەندییەکانی شاری کەرکووک. ئەمەیان لە ڕووی دۆخی تایبەتی ئەوحەلەی خۆمەوە. لە بارەی بنەمای ڕۆشنبیریی کۆمەڵایەتییشەوە، ئەوا ئەم چیرۆکە سەرەتای ئەو ڕۆژانە دێنێتەوە یاد کە تازە بەردی بناخەی «قوتابخانەی بیری ئازادی و یەکسانیی کوردی» دادەنرا. لەبەر ئەوە ئەوی چیرۆکی «لالۆ کەریم» بخوێنێتەوە، دەبینێ سەر تا خوار بریتییە لە ململانێی نێوان بەشخوراو و بەشخۆر، زۆرلێکراو و زۆردار، دەستڕۆیشتوو و دەستکورت؛ بەڵام نەک لە تەڤگەرێکی خەیاڵ پڵاوانەی فسفس پاڵەوانانەدا، بەڵکو بەپێی واقیعی ژیانی کوردەواریی ئەودەمە، و دوور لە هەموو قاڵبە بیرێکی دەستکرد و نەگونجاو لەگەڵ ئاستی کۆمەڵگەی ڕاستەقینەی کوردستاندا.
لالۆ کەریم
ویژگی های محصول:
132,500 تومان
- چاپەمەنی : مادیار
- نووسەر : جەماڵ نەبەز
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : نەرم
- ئەژماری لاپەڕە : ٦٣
- شابەک : ٩٧٨٦٢٢٧٤٢٠١٤٢
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٧/٠٣
- نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٤٠٠
- چێش : ٦٥ گڕام
- نرخ : ١٣٢.٥٠٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.