من وا تێدەگەم، هەموو ئەو دەزگایانەی دیکتاتۆر دروستیان دەکات بۆ ئەوە نییە ئێمە دونیا نەبینین، بەڵکوو بۆ ئەوەیە ئەو دونیا نەبینێت. ساتی هەرە گەورەی دیکتاتۆر ئەو ساتەیە کە چیتر بەلایەوە گرنگ نییە، ئێمە چی دەبینین، بەڵکوو تەنیا ئەوەی بەلاوە گرنگە ئەو چی دەبینێت… ئەوە ساتی گەیشتنە بە ترۆپکی دیکتاتۆریەت، بە فۆرمە بێخەوش و ساف و پاکەکەی، ئەوە چرکەیەکە دەسەڵات تێیدا دەگاتە پلەیەک لە ڕازیبوون و دڵنیابوون لە خۆی و لە دونیا ئیتر بۆی گرنگ نییە خەڵکی هەست بە چی دەکەن، بەڵکوو تەنیا ئەوەی بۆ گرنگە ئەو هەست بەچی دەکات… لێرەوە هەموو ئەو شورا بەرزانەی دیکتاتۆر بە فەرمانبەرەکانی خۆی دروستیاندەکات، بۆ ئەوەیە نەهێڵن ئەو بزانێت لەو دیو شوراکانەوە چی هەیە.
منداڵەکانی ساتۆرن
ویژگی های محصول:
350,000 تومان
- چاپەمەنی : ڕەهەند
- نووسەر : بەختیار عەلی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : ڕەق
- ئەژماری لاپەڕە : ٢٥٤
- شابەک : ...
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٦/١٨
- نۆبەی چاپ : ٢
- ساڵی چاپ : ١٤٠١
- چێش : ٣٦٤ گڕام
- نرخ : ٣٥٠.٠٠٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.