سەربوردەی ژیان و چۆنیەتی بیر و ئاسەواری زانایانی هەڵکەوتە و بلیمەت و نیشتمانپەروەر و ڕووناکبیری موکریان کە پێشەنگی بیر و باوڕ و ڕچەشکێنی شوناسخوازی و ڕۆژنامەگەری و هەروەها خەباتی پەروەردەیی و فێرکاری و ڕاهێنان و بارهێنان بوون و ناو و ناوبانگیان سنوورەکانی موکریان و کوردستانی بەزاندووە.
پاشکۆی کتێب:
نزیکەی ۱۰۰ لاپەڕەی کۆتایی ئەو کتێبە کە داگر و لەخۆگری دەیان وێنە و بەڵگە و داکیۆمنت و سەند و دەستنووس و وێنەی خەت و نووسراوەی گەورەزانایانی سەردەمی موکریان و ڕۆژهەڵاتە، ناوڕۆکی ئەو کتێبە و ڕاستەقینەکان و ناوئاخنی بابەتەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
پێشەکییەکی تێروتەسەلی ۸۷ لاپەڕەیی، خوێنەری تامەزرۆ و خولیای زانیاری و ئاگاداری، ئامادە دەکا کە بە زەین و بیرگەیەکی تەیار و ئامادەوە دەگەڵ ناوەڕۆک و ناو ناوئاخنی ئەو کتێبە ڕووبەڕوو بێتەوە و چێژ و بەهرە و زانیاری لێ وەرگرێت و ئاگادار بێتەوە.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.