ڕۆمانی نیشتمانی سارا: یه‌کێکه له ڕۆمانه کاریگه‌ر و پڕ خوێنراوه‌کانی نێو کتێبخانه‌ی کوردی، زێدی له‌دایک نوون و پابه‌ند بوون پێیه‌وه تهیمای ڕۆمانه‌که‌یه، هێڵی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که به‌شێکه له‌و مێژووه ونبوو یان له‌بیرکراوه‌ی که له ئێستا و ڕابووردوودا تۆمارنه‌کراون، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت، ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها مێژووی چه‌ند که‌سێک یان ته‌نها که‌مایه‌تییه‌کی بچووک نییه، به‌ڵکو ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگ له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی عێراقدا به زمانی خۆیان و له فۆرمی هونه‌ری (ڕۆمان)ێکدا خۆیانمان بۆ نمایش ده‌که‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی کاریگه‌ر و وێرانه‌ی داگیرکاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییەکان و پاشان خۆسه‌پاندنی ئینگلیز و به‌رژه‌وه‌ند خوازی عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کانی ساڵانی دوای جەنگی جیهانی دووەم، که له‌ژێر کاریگه‌ری ئایدۆلۆژییه‌که‌ی هێتله‌ردا بوون. نووسه‌ری ڕۆمانی نیشتمانی سارا، میران ئەبراهام ده‌ڵێت: ‘ئه‌م ڕۆمانه مێژووی سه‌د ساڵمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و له‌کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆمانی نیشتمانی سارا-دا، به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه؛ باپیره خایم و که‌ریمی عه‌له‌که و قه‌شه یوسف په‌ری و حه‌مه‌جانی حاجی سه‌لیم پێنجوێنی و پیرەمێرد و فوئاد مه‌ستی و جەماڵ عیرفان و مامۆستا سالار و ده‌یان که‌سایه‌تی تر. که له ڕابردوودا مێژوویه‌کیان تۆمار کردووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌بێ جیاوازی ئایدۆلۆژییان پێکه‌وه وه‌کو جاران خۆیان به نه‌وه‌ی ئێستا ده‌ناسێننه‌وه.’
ده‌توانین بڵێین؛ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، ئاوێنه‌یه‌کی ڕوونی سه‌د ساڵ ته‌مه‌نی ڕووداوه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌تی کوردستانە، که له ڕابووردوودا له کوچه و کۆڵانه‌کانی شاره‌کاندا هه‌ڵواسراوه و دیمه‌نه‌کانی بۆ تۆمار کردووین، که ئێستا نووسەر له فۆرمی ڕۆماندا تۆماری کردوون و سه‌رله‌نوێ پیشانی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌داته‌وه.
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.