نەمدەزانی چارەنووسم چۆن دەبێ، هیچ جۆرە پلان و نەخشەیەک بۆ ئایندەم لە گیرفانمدا نەبوو، بۆ چەند ساتێک دەژیام و بوومە ڕاوچیی خۆم، خۆمم ڕاو دەکرد و لەسەر لاپەڕە دەژیام… زۆریش دەگریام، نەنکیشم بە چەقۆی زمانی کوت کوتی دەکردم، تووڕە دەبووم و لە خواردن دەتۆرام، مانم دەگرت و نەمدەزانی لە کوێوە لە دایک بووم و بۆ کوێ دەڕۆم، ژان لە ناخمدا هێلانەی خۆی چاندبوو، بەدەم ئازار و گریەوە دەمناڵاند، ونبوونێکی سەیر ون بووم، زۆر کەسیشم ون کرد، بەڕادەیەک پزیشکەکەم قوتابخانەی وجودیی بۆ زانستی دەروونناسی بەکار دەهێنا، ئیسلامیەت و فیقهە و شەریعەت و مارکسیەتی بەجێ هێشت و هاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەم، لەگەڵ خودی خۆمدا زۆر ڕاستگۆ بووم، باجیشم زۆر دەدا، دەتوت بە دەسرازەی نائومێدی و ڕەشبینییەوە قومات کراوم، غەزەب و ناڕەزایی و تووڕەبوون زادم بوو لەباتی شەکر، خەمم دەڕژاندە ناو پەرداخی چایی بەیانیمەوە، ژەهرم دەکردە پارووی نانی نیوەڕۆ، لە ڕەشبینیدا کافکا دەبووە موریدم… شێخ و پێغەمبەری نائومێدەکان بووم… ژیانی ڕۆژانەم لێ بووبووە بەردەکەی سیزیف، وێنە و ڕوخسارم لە ناو ئاوێنەدا ناڕەزایی لێ دەباری،
کەس نەیزانی من چیم دەوێ مامۆستا هێمن نەبێ کە هەمیشە پێی دەوتم:
«بە پەنجا ساڵ پێش میللەتی کورد کەوتوویت»
هنوز بررسیای ثبت نشده است.