وەک سمۆرە و باڵندە

ویژگی های محصول:
    سوالی دارید؟
    دسته‌بندی‌ها: , , , , تاریخ به روز رسانی: 17 اسفند 1403

    128,500 تومان

    • چاپەمەنی : مادیار
    • نووسەر : سالی ئووکاس
    • وەرگێڕ : لەیلا ساڵحی
    • شابەک : ٩٧٨٦٢٢٧٩٨٧٣٥٥
    • ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٥/١٤
      ئەژماری لاپەڕە : ١٢
    • نۆبەی چاپ : ١
    • ساڵی چاپ : ١٤٠١
    • چێش : ٦٧ گڕام
    • نرخ : ١٢٨.٥٠٠ تمەن

    داهێنان و تازەگەری یەکێک لە کەڵکەڵە گرینگەکانی منداڵانە. منداڵان بەردەوام پێیان خۆشە شتی نوێ و تازە لە ژیانیاندا بدۆزنەوە، یان شتی نوێ و تازە ساز بکەن. دایکان و باوکان و مامۆستایان بە پێی تەمەنی منداڵەکان، هەول دەدەن ئەو دیاردە و شتە تازانەی لە ژیانی منداڵاندا دێتە پێش بەوان بناسێنن و لەگەڵ دۆخ و دیاردە تازەکان ئاشنایان بکەن. یەکێک لە دۆخە تازەکان بۆ منداڵان گۆڕانی وەرزەکانە. “سالی ئووکاس”. نووسەری بواری ئەدەبی منداڵان، لەو چیرۆکەدا دەیهەوێ هاوکات چەند مەبەست بۆ منداڵان وەدیبینێ. یەکەم؛ گۆڕانی وەرزەکانیان پێ بناسێنێ و لە نێو وەرزەکاندا وەرزی زستان  بۆ منداڵان پێناسە بکا. دووەم لە دیاردەکانی وەرزی زستاندا دیاردەیەک کە دەبێتە هۆی خۆشی و شادی منداڵان لە  زەق دەکاتەوە و جەختی لەسەر دەکا. بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەوە کە دەیهەوێ شێوەی دروستکردنی بووکە بەفرینەیەک فێری منداڵان بکات، یەکێک لە واتا فەلسەفییەکانیش بۆ منداڵان لە چوارچێوەی ئەو چیرۆکەدا دەگونجێنێت کە ئەویش واتای تەنیایی و تەریککەوتنەوەیە. منداڵانێک کە لەو چیرۆکەدا ڕۆڵ دەگێرن، بووکە بەفرینەیەکیان دیوە کە دڵخۆش نییە. چیرۆکنووس حەول دەدا ئەو کەڵکەڵە و بیرەی منداڵان بگێڕێتەوە کە بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بووکە بەفرینەیەکی  خەفەتبار دڵخۆش بکەن. لە ئاکامدا هەموو منداڵان دوای تاقیکردنەوەی چەندین ڕێگای جۆراوجۆر، هۆکاری سەرەکی خەفەتباربوونی بووکە بەفرینەکە دەبیننەوە.ئەو هۆکارەش لە واتای تەنیاییدا خۆ دەنوێنێ. بۆیە نووسەر حەول دەدا منداڵان بەرەو ئەو ئاقارە بەرێ کە بە سازکردنی هاواڵێک بۆ بووکە بەفرینە کەسایەتی چیرۆکەکە دڵخۆش کەن و لە خەمباری رزگاری کەن. خوێنەری منداڵی ئەو چیرۆکە، سەرەڕای ئەوەی کە وەرزێکی تازە دەناسێ، واتایەکی تازە بە واتاکانی جەغزی فێربوونی ئەو زیاد دەکا. هۆکاری خەفەتباربوونی بووکە بەفرینەکەش کە تەنیاییە و ڕێگا چارەی ئەو خەفەتەش بە منداڵان دەناسێنێ و فێریان دەکات چۆن کۆمەڵایەتی بژین و بە چ شێوەیەک لەگەڵ کەسانی دەوروبەریان پێوەندی ساز بکەن. منداڵان بە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە هەم دنیایەکی تازەتر دەدۆزنەوە و هەم شێوەیەکی تازە لە پێوەندی کۆمەڵایەتی فێر دەبن.

    نقد و بررسی‌ها

    هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.

    اولین کسی باشید که دیدگاهی می نویسد “وەک سمۆرە و باڵندە”

    نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

    کانال تلگرام ما را دنبال کنید
    سبد خرید

    هیچ محصولی در سبد خرید نیست.

    ورود به سایت
    وەک سمۆرە و باڵندە

    128,500 تومان