«لە وێنەوە بۆ چەمک. تراژیدیای زمان و وێنە لەسەدەی بیستدا» «دەربارەی ناکۆکییەکانی شیعر و فەلسەفە» «چۆن شاعیران نامۆیی دروستدەکەن?»
ئەمانە لە وتارە گرنگەکانی ئەم کتێبەن، لە پاڵ ئەو وتارانەدا چەندین وتاری دیکەی تایبەت بە شیعر هەن. نوسەر لە زۆربەی وتارەکانی ئەم کتێبەدا ئەو پرسیارە وەڵامدەداتەوە « بۆ شیعر دەتوانێت لە هەموو ژانرەکانی دی بزێوتر و ئازادتر و ڕادیکاڵتر بێت؟». لەم بەشانەدا شاعیر وەک پاسەوانێکی سیاسی و واعیزێکی ئەخلاقی پیشان نادرێت. شاعیران پاسەوانی ئاسۆ کراوە و دوور مەوداکانن، ئەوان هێزێکن ناهێڵن ئاسۆکانی ئەندێشە و ڕامان و خەیاڵمان دابخرێن، ئەو ئاسۆیانەی هەموو بیرکردنەوەیەکی ئازاد پێویستی پێیانە…
هنوز بررسیای ثبت نشده است.