ئەگەر یاشار کەمال، نووسەری ناسراوی بە ڕەچەڵەک کورد، لە زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانیدا باسی هەژاری، چەوسانەوە، سووکایەتی، کوێرەوەری و کاری منداڵان لە کێڵگەکان و مەیدانەکاندا دەکا، لەبەر ئەوەیە خۆیشی بە منداڵی، مێرمنداڵی و لاوێتی نەداری بینیوە و کاری جۆراوجۆری کردووە. بەڵام نووسەر هاوکات لەگەڵ گێڕانەوەی ئازارەکان، برسێتی، بێبەرگی و نەبوونی، بەردەوام دەلاقەیەک بۆ خەون و خەیاڵ دەهێڵێتەوە و لە پشت وشە قورسەکان و دیمەنە تاڵەکانەوە، هیوای ڕۆژانی خۆشتر و گەشتر دەبینرێ.
لە چیرۆکی “پانتۆڵی سپی”دا، مستەفای گچکە کە بەردەستی پینەچییەکە، خەون بە پانتۆڵێکی سپی سپییەوە دەبینێ و بۆ ئەوەی پارەی کڕینەکەی کۆ بکاتەوە، دایکی ڕازی دەکا و لەبەر زارکی کوورەی خشتان بە گژ گەرما، ماندوویەتی، جنێو و بڵێسەکانی ئاگردا دەچێ.
پانتۆڵی سپی
ویژگی های محصول:
149,950 تومان
- چاپەمەنی : مادیار
- شاعیر : یاشار کەماڵ
- وەرگێڕ : سەلاحەدین بەیەزیدی
- شابەک : ٩٧٨٦٢٢٧٤٢٠٣٢٦
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٥/٢٤
ئەژماری لاپەڕە : ٥٦ - نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٤٠٠
- چێش : ١٠٥ گڕام
- نرخ : ١٤٩.٩٥٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.