تێگەیشتن لە لایەنە جوراوجۆرەکانی ژیانی کوردان, حەوجەمەندی شەنوکەوی فرەڕەهەند و شیکاریی داگروبەرگری هەموو بوارەکانی ژیانی ئەو نەتەوەیەیە.
یەک لەو لایەن و ڕەهەندانە, مژاری ئەدەبییات و گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردییە, کە تێگەیشتن لێی پەیجۆریی ورد و زانستیی گەرەکە بۆ ئەوەی بزانرێت کەی و کەنگێ کورد خۆی لەم ئاقارەدا دیوەتەوە؟ چۆن و بە چ شێوازێک بەرەوڕووی ئەو پرسە بووەتەوە؟ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی زاڵ بەسەر کوردستان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم مژارە بووە؟ چ کەسانێک لەم مەیدانەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتییان نواندووە و بوونەتە سەرقافڵەی ئەم کاروانە؟ ناوئاخنی بەرهەمەکان چی بووە و چ ئاڵوگۆڕێکیش بەسەر شێوە و ڕوخساری کارەکاندا هاتووەتە ئاراوە؟ داهاتوو و دوورەدیمەنی ئەم ڕەهەندە لە ژیانی کوردان بەرەو کوێ دەڕوا و چ ئاراستەیەک دەگرێتە بەر؟
ئەمانە و چەندین پرسیاری تر , مژاری سەرەکیی ئەم کتێبە پێک دەهێنن.
گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردی
ویژگی های محصول:
198,500 تومان
- چاپەمەنی : مادیار
- نووسەر : فەرهاد شاکەلی
- ورگێڕ : محەممەد خزری ئەقدەم
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : شومیز
- ئەژماری لاپەڕە : ١٧٦
- شابەک : ٩٧٨٦٢٢٦٥٢٥٥٢٧
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٥/٢١
- نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٣٩٩
- چێش : ١٨٧ گڕام
- نرخ : ١٩٨.٥٠٠ تمەن
هنوز بررسیای ثبت نشده است.