ئەم کتێبە پێک هاتووە لە پازدە وتار و یادداشت، کە لە نێوان ساڵەکانی ۱۳۸۰ تا ۱۳۹۰ی هەتاوی نووسراون.
▫️سەید قادر هیدایەتی وەک نووسەر و ڕۆماننووس،هەوڵی داوە لەسەر چیرۆک و ڕۆمانە کوردی و جیهانییەکان ڕای خۆی دەرببڕێ و خوێندنەوە و ڕەخنەی تایبەتی خۆی ئاراستە بکا.
بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە لەو ڕووەوە گرینگە کە نیشاندەری ئەوەیە نووسەر و چیرۆکنووسی کورد تا چ ڕادەیەک لەگەڵ ئەدەبی بیانی ئاشنایه و تا چ ڕادەیەکیش لەگەڵ تیۆرییەکانی گێڕانەوە ئاشنایە.
هەروەها نیشاندەری ئەوەشە کە نووسەری ئێمە تا چ ڕادەیەک لە ڕووی ئاگاییەوە چیرۆک و ڕۆمان دەنووسن.
بڵاوبوونەوەی کۆمەڵەوتاری بەردێک لە بەردێک تا ڕادەیەکیش دەتوانێ بەردێک لە گۆمی مەندی ڕەخنە ئەدەبیی کوردی هەڵبکا.
لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژە کراوە کە شتێک کە هەموو وتارەکان پێکەوە گرێ دەداتەوە،ئەوەیە کە زۆربەی ئەو وتارانە لەمەڕ چیرۆک و ڕۆمانەوەن. ئەم کۆمەڵە وتارە نیشاندەری دەغدە و کەڵکەڵە ئەدەبیەکانی نووسەرەکەیەتی.
بەردێک لە بەردێک
ویژگی های محصول:
- چاپەمەنی : خانی
- نووسەر : سەید قادر هیدایەتی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : شومیز
- ژمارەی لاپەڕەکان : ١٤٧
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : ١٤٠٣/٠٣/٠١
- نۆبەی چاپ : ١
- ساڵی چاپ : ١٣٩٩
- قورسایی : ٢١٠ گڕام
- نرخ : 50.000 تمەن
50,000 تومان
تمامی کالاهای این فروشگاه اورجینال و برند بوده و با گارانتی بازگشت وجه ارائه می شوند. متن نمایش داده در تمامی محصولات و قابل تغییر از بخش تنظیمات پوسته می باشد.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.