ده‌نگی نوخته، کارێکی به ته‌واوه‌ت فۆڕمیکه و له ژانری ئه‌ده‌بی ته‌خه‌ییولی و ته‌جروبی دایه.
ئه‌م به‌رهه‌مه که گه‌مه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له‌بڕان‌نه‌هاتووه به هێما زمانییه‌کان، ساختار و پێکهاته‌یه‌کی پچڕپچڕ و پازێل‌ئاسای هه‌یه، له هاونشینی ئه‌و له‌ت و کوته پازێلانه، پێکهاته‌ی گشتی به‌رهه‌مه‌که ساغ ده‌بێته‌وه. هه‌ر پاژێک له ده‌قه‌که بوونێکی سه‌ربه‌خۆیه که ده‌کرێ هه‌ر سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه یان له گشتییه‌تی ئه‌و سازمانه ڕیواییه‌تییه‌دا مانا په‌یدا بکا و ببێته کارکردێکی مانایی له‌و پێکهاته داستانییه‌دا.
له‌م ده‌قه‌دا به‌ر له‌وه‌ی به‌دوای واتایه‌ک‌دا بگه‌ڕێی ده‌بێ چێژ له گێڕانه‌وه و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه ببه‌ی، چون له‌م ده‌قه‌دا گێڕانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه نادا واتا و مانا و به‌سه‌رهاتێکی هێڵیت بۆ بگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وه گێڕانه‌وه و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌یه که بۆته ناوه‌ند و ته‌وه‌ری ده‌ق و گێڕانه‌وه له خزمه‌ت گێڕانه‌وه دایه.
سەرچاوە: کتێبی ڕەوتی گەشەکردنی چیرۆک و گێڕانەوەی کوردی، عەزیز مەحموودپور
دەنگی نوختە
ویژگی های محصول:
50,000 تومان
- چاپەمەنی : خانی
- نووسەر : سەید قادر هیدایەتی
- قەبارە : ڕوقعی
- بەرگ : نەرم
- ژمارەی لاپەڕە : 64
- شابەک : 9786226274296
- ڕێکەوتی تۆمارکردن : 1403/03/01
- نۆبەی چاپ : 1
- ساڵی چاپ : 1398
- قورسایی : 84 گڕام
- نرخ : 50.000 تمەن
هنوز بررسی‌ای ثبت نشده است.