توضیحات
پێت دەڵێم، گەمژە ئەو کەسانەن کە چاوەڕوانن سیاسییەکان عەدالەتیان بۆ بێنن، ئەو گەمژانەن دونیایان وێران کرد، پەح، دەبێت چەند بێمێشک بن ئەو بەشەرانەی چاوەڕوانن سەرۆکە گەمژەکانیان عەدالەتیان بۆ بهێنن، ئەوانەن دونیایان بە ڕشانەوە بۆگەنەکانی خۆیان پیس کرد، ئەو گەمژانەی چاوەڕوانن دین دونیایان لە شەیتان بۆ پاک بکاتەوە، تێناگەن کە شەیتان دەتوانێت ملیۆنێک جار لە ڕوخساری خودادا بەرجەستە بێت، ملیۆنێک جار و پێشی نەزانین، هەموو مێژووی مرۆڤایەتی حیکایەتی ئەو پێڕابواردنە گەورانەیە کە شەیتان لەگەڵ مرۆڤدا دەیکات، هەمیشە مرۆڤ بە ناوی خوداوە دەیکاتە شەڕ، دەیکاتە خوێنڕشتن، دواتر کە هەموو شتێک تەواو دەبێت، کە خوێن تا بینەقاقامان دەگات لەوسەر شەیتان دەمامکەکەی لادەبات و دەڵێت: هەلاو کوڕگەل، یوهوو من شەیتان بووم و خودا نەبووم.
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب

نقد و بررسی وجود ندارد.