توضیحات
چەند مانگ پێش ئەوەی عابدین ئوزمێن، پشکنێری نیووڵاتیی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات، پلانێکی بە مەبەستی خێراکردنی “گۆڕانی هەستی کوردایەتی” کە بە دڵخواز و ئاواتی ئەو ئەنجام نەدرابوو، پێشکەش بە حکوومەت کرد.
ئەم نەخشەیە کە تا ڕادەیەک تەواوکەری یاسای ساڵی 1932 بوو، مۆڵەتی دەدا بە حکوومەت تا کوردەکان بۆ ڕۆژاوا ڕاگوێزێت و بەشێک لە تورکەکان لە ڕۆژاوای وڵاتەوە بنێردرێن بۆ ناوچەی گۆلی وان و دەشتەکانی مووش و بۆ “هەموو ناوچەکانی کوردستان” هەروەها هەموو ئەم ناوچانەش لە ڕێگای “شەمەندەفەر و ڕێگای قیر”ەوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت.
بۆ کۆتاییهێنان بە یەکێک لەو بابەتانەی کە هەرگیز کورد مامەڵەی پێوە ناکات، واتە زمانی کوردی، پشکنێری شارستانی پێشنیاری کرد تا “قوتابخانەی شەوانە ڕۆژی” دابمەزرێنن کە لەوێدا منداڵی گوندە کوردییەکان مۆڵەتی قسەکردن بە زمانی کوردییان نەبێت و فێری زمانی تورکی ببن”.
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب

نقد و بررسی وجود ندارد.