توضیحات
یاخوا ئەو کوردستانە هەر ئاوەدان بێ بۆ ئەو هەمووە دیمەن و سەرسەوزی و خۆشییەی! پێم شێتن ئەوانەی کوردستانیان هەیە و کەڵکەڵەی شیمال و هەوای بوغاوی دەکەن. بە خۆمەوە پێم شێتن، ئەوانەی هەموو ڕۆژێک بە درێژایی ڕۆژ هەوای پاک و بۆن خۆشی کوردستان هەڵنامژن. پێم شێتن ئەگەر لەبەر پاڵەپەستۆ و ستەمی دوژمنانی گەلی کوردستان نەبێ، کوردستان بەجێ بێڵن و بەرەو فەرەنگستان بڕۆن. پێم شێتن لە دوا کاتی ژیانیشیاندا خۆ ناخەنەوە باوەشی دایکی نیشتمان و خاکیان تێکەڵ خاکەکەی ناکەنەوە و لە ڕوانینی گوڵ و هەڵاڵەی کوردستاندا بەشدار نابنەوە، پێم شێتن و پێم سپڵەن کە دایکی نیشتمان لە دز و درۆزن و دژیگەلی و بێگانەپەرستان ناپارێزن.
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب


نقد و بررسی وجود ندارد.