توضیحات
ڕەنگە پرسیار بکەن بۆ بووم بە نەتەوەیی؟ لە وەڵامدا دەبێ بڵێم بۆ خۆیشم نازانم. ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێ بیر و ئایدیاکان وەک تیشکە نادیارەکان هەمیشە لە شوێنێک بە دەوروبەرمانەوەن و، بە بێ ئەوەی بیانبینین دێن و دەچن. من پێموایە ئەوانن ئێمە هەڵدەبژێرن، نەک ئێمە ئەوان(کەواتە دەبێ ببوورن کە لە سەرەتادا وتم “بووم بە نەتەوەیی” چونکە له بنەڕەتدا کرام بە نەتەوەیی). بیرەکان وەک زەردەواڵە و، مێشهەنگوێن وانە، کتوپڕ له کاتێکدا ئاگات لە خۆت نییە بە پشت ملتەوە دەدەن و وەها چزەیەکت لێهەڵدەستێنن کە ئازارەکەی بۆ ساڵانی ساڵ فەرامۆش نەکەی. ئازارێکی خۆش کە هەتا دێت ڕووە ناخۆشەکە زیاتر و زیاتر دەبێ. ڕەنگە دیسان بپرسن بۆ ڕووە ناخۆشەکەی(دەزانم لەم ژیانەدا پرسیار زۆرن)، لە وەڵامدا دەبێ بڵێم چونکە هیچ شتێک بەقەدەر ئایدیاکان خەڵەتێنەر نین، هیچ شتێک بەقەدەر ئەوان، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدەن واقع و دەوروبەر بنوێننەوە، بەڕێی هەڵەدا ناڕۆن. ڕەنگە هۆکارەکەیشی ئەوه بێت ئەوان لە هەموو بوونەوەرێکی تر لەم جیهانەدا جورئەتیان زیاترە و بۆیە مل پێوەدەنێن و دواتر دەزانن کە نەخێر وانەبووە.
بەهەرحاڵ!
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب

نقد و بررسی وجود ندارد.