توضیحات
وە بیرم دێ کاتێک منداڵ بووم و دەگریام، پێیان دەگوتم:
– ئەتۆ پیاوی، پیاو ناگری…
منیش گریانەکەم قووت دەدا و وام دەنواند کە نەگریاوم. بە بیری منداڵیی خۆمەوە، پێم وابوو گریان بۆ پیاوان شوورەیییە، بەڵام کە گەورە و گەورەتر بووم زانیم وا نییە، پیاویش دەگری. کەس ناتوانێت لە بەرامبەر نهێمی کوڵوکۆی دەروونیدا خۆ ڕاگرێ. کاتێک خەم و جەخار بە لووزەو هێرشیان هێنا، بتەوێ و نەتەوێ ئەسرین هەڵدەوەرێ. هەڵوەرینی ئەسرین پێویستە. بە گریان کوڵوکۆی دەروون دادەمرکێ. پۆلووی خەم و پەژارە دەبێتە ژێڵەمۆ. پیاو ئارام دەگرێ و هێدی دەبێتەوە. هەرچەند دەمزانی ئەو گریانە دەروێش ئارام دەکاتەوە و ئەگەر فرمێسک بە هانایەوە نەهاتبا تێکدەشکا، ورد دەبوو، دەهاڕدرا، لەگەڵ ئەوەش بەزەییم پێدا دەهات.
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب

نقد و بررسی وجود ندارد.