توضیحات
دێڕێک له کتێب:
شەو، ڕێگا و ئاوایی قووت داوە. دنیایەکی تاریک، سارد، بێ شەوقی هیچ چرایەک. سەیف ئاغا هەست دەکا تاریکی دەنگی ژیانی ئاوایی تێدایە. دەنگی پێکەنین، گریان، زریکەی فاتم. هەموو شت لە تاریکیدا هەیە و هیچ شتێکیش نییە. ئەوە تووکەسەری ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا سوورن، سپین، ڕەشن. تاریکی ڕەنگ دەداتەوە و دەسماڵەکان، دەسڕەکان، لە نێویدا بادەدرێن و ژنان بە ئیشتیای دڵی خۆیان تێیدا جەزم دەبن و هەرای سەیف ئاغای دەکەن. ئەوە دەنگی جادوویەکی بەهێزە یان دەنگی ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا؟ سەیف ئاغا، سەیف ئاغا، سەیف ئاغا …
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب

نقد و بررسی وجود ندارد.