توضیحات
کاتێک سابڵاغ و ناوچەکانی دەوروبەری بوونە یەکێک لە مەیدانەکانی ململانێی ئیمپراتۆرییەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانی. ڕووسیا تزاری و دەوڵەتی عوسمانی، هەر یەکەیان بەدوای نفووز و پاراستنی بەرژەوەندییە ژێواکانی خۆیاندا بوون، بەڵام ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم ململانێیەدا مایەوە، ژیانی خەڵکی مەدەنی بوو.
لەو ڕوانگەیەوە، «کارەساتێکی مێژوویی» تەنیا کتێبێک لەسەر کوشتار نییە؛ بەڵکوو خوێندنەوەیەکە بۆ ئەو پرۆسەیەی کە چۆن گەڵاڵەی سیاسی دەکرێت مرۆڤ بکاتە ژمارە، خاک بکاتە نەخشە، و کۆمەڵگایەک بکاتە ناوچەی بێپارێز.
کورد لەو ڕووداوانەدا تەنیا قوربانیی گوللە نەبوو؛ قوربانیی جۆرێک لە ژێوپۆلیتیک بوو کە تێیدا خاکی کوردستان بەپێی بەرژەوەندیی هێزە دەسەڵاتدارەکان نرخ پێدرا، نەک بە پێی مافی ئەو خەڵکەی تێیدا دەژیان. سابڵاغ بەهۆی شوێنی ستراتیژییەکەی لە نێوان هێزە ڕکابەرەکاندا بوو بە مەیدانی پێکدادان..
کتابفروشی گزینگ | فروشگاه آنلاین کتاب


نقد و بررسی وجود ندارد.